حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌كات هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بپارێزن، داواش له چه‌كدارانی داعش ده‌كات خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بكه‌ن
بە پێی هەواڵ دەری ئەهلوبەیت ع.ابنا: له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا عه‌بادی، داوای له هێزه چه‌كداره‌كان كردوه،هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ پاراستنی هاولاَتیانی مه‌ده‌نی و ڕێره‌وی گونجاو بۆ دهربازكردنیان بۆ ناوچه ئارامه‌كان بكه‌نه‌وه، داواشی له دانیشتوانی موسڵ كردوه پشتیوانی هێزه چه‌كداره‌كان بكه‌ن، جه‌ختیشی له پاراستنی دامه‌زراوه حكومی و ناحكومییه‌كانی موسڵ كردوه‌ته‌وه
له به‌شیكی تری ئه‌و ڕاگهیهنراوهدا عه‌بادی داوای كردوه، هێزه‌كانی عێراق هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له پێناو ئاڵوگۆڕی زانیاری و چاودێریكردنی جموجۆڵه‌كانی داعش
حه‌یده‌ر عه‌بادی دوا مۆڵه‌تی داوه به چه‌كدارانی داعش له‌و باریه‌وه ڕایگه‌یاندوه، داوا له چه‌كدارانی داعش ده‌كات چه‌كه‌كانیان دابنێن و خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه ڕوبه‌ڕوی مه‌رگ ده‌بنه‌وه
٢٤ شوبات ٢٠١٧ - ١٤:١٩
News ID: 813815
داوا له چه‌كدارانی داعش ده‌كات خۆیان ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق بكه‌ن